ڕۆژی شەممە دەیان پارێزەری عێراقی یاداشتێكی ناڕەزایییان لە دژی سنوورداركردنی ئازادی ڕادەربڕین و بڵاوكردەوە و باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتەیان بە "پێشێلكاری یاسایی" پەیوەست بە فەرمانی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتیانی عێراقی تۆمەتبار كرد.
تۆڕی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ بەرگریكردن لە ئازادی ڕادەربڕین" دامودەزگا عێراقییەكانی لەنێویاندا دەسەڵاتی دادوەری تۆمەتبار كرد بە "دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و قەدەغەكردن و دەركردن لە دژی ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیانی عێراقی".
لە راگەیەندراوێكی تۆڕەكەدا كە 130 پارێزەر لەخۆدەگرێت، ئیدانەی هەر پێشێلكارییەكی سەروەری یاسای كردووە، هەروەها رەتیكردووەتەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەكانی جیاوازی بیروڕا لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەكان بكات.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی "پەیامنێرانی بێ سنوور" كە بنكەكەی لە پاریسە، عێراق لە ریزبەندی 163 لە كۆی 180 وڵات لە پێوەرەكانی ئازادی رۆژنامەوانی بۆ ساڵی 2022 دایە.
130 پارێزەر دەسەڵاتی دادوەری عێراق بە پێشێلكاری یاسایی تۆمەتبار دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.