Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:21

ئێران 2 هاووڵاتی كورد له‌ سێداره‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%


سزای له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی كورد له‌ ئێران جێ به‌جێكرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی یووسف بەیگی و ئەیووب لەتیفی کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو، سزای سێدارەی لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی یووسف بەیگی تەمەن 33 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.


هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، یووسف بەیگی 4 ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

لە لایەکی دیکەوە و بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو،  رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو،   سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی سەرفیروزئاوای سەر بە کرماشان بە ناوی ئەیووب لەتیفی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی دیزڵئاوا جێبەجێ کراوە.

شایانی باسە بە پێی ئەو هەواڵانەی بە دەستی هەنگاو گەیشتووە لانی کەم 4 بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی دیزڵئاوا لە سێدارە دراون کە ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە و بەدواداچوونەکانی هەنگاو بۆ ئاشکرا کردنی ناوی ئەو کەسانە بەردەوامە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.