كه‌شتی"سان خوسیه" له ساڵی 1708 له به‌نده‌ری كارتهگێنای كۆلۆمبیا ژێر ئاو كه‌وتوو، به بڕی ملیاره‌ها دۆلار له گه‌نجینه‌ی گرانبه‌ها له نێو كه‌شتییه‌كه‌دا بوونی هه‌بوو، ماوه‌ی 300 ساڵه له ژێر ده‌ریادا ماونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی كۆلۆمبیا (ئیڤان دۆكی) راگه‌یاند"به‌رپرسانی ده‌ریاوانی كۆلۆمبی له‌رێگه‌ی ژێرئاوگه‌ڕێك كه له دووره‌وه له‌رێگه‌ی كۆنترۆڵه‌وه،كار ده‌كات وده‌توانێت تا قوڵایی 950 مه‌تر چاودێری شوێنه‌كه بكات توانیویانه پاشماوه‌ی كه‌شتی (سان خوسیه) بدۆزنه‌وه.
ئه‌م كهشییه كاتی خۆی بڕێكی زۆری له ئاڵتوون و زیو له كۆلۆمبیاوه هه‌ڵگرتبوو نیاز بوو بیگه‌ێنێته ئیسپانیا ،به‌ڵام له‌رێگا ژێر ئاو كه‌وت له كاتی دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌م كه‌شتییه چه‌ندین پارچه له ئاڵتوون و زیو له‌گه‌ڵ چه‌ندین پارچه له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دۆزرانه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و ماده گران به‌هایانه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه به نزیكه‌ی 3- 20 ملیار دۆلار ده‌بێت ،هه‌ربۆیه حكومه‌تی كۆلۆمبیا نیازی وایه مۆزخانهیهكی تایبه‌ت به كه‌شتی (سان خوسیه) درروست بكات سه‌رجه‌م دۆزراوه‌كان له‌وێ نمایش بكات.
ئا- كامران
ژێده‌ر-ئهحهدهس
ڤیدیۆ.. دوای 300 ساڵ له ژێر ئاوكه‌وتنی كه‌شتیی "سان خوسیه" پاشماوه‌كه‌ی دۆزراییه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.