ئه‌مڕۆ 12-6-2022 رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی دیارده‌ی کارکردنه به منداڵانه رێکخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی رۆژی 12 ی حوزه‌یرانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشانکردووه .
ئه‌مڕۆ له چه‌ندین وڵات ، له‌ڕێی چه‌ندین چالاکیی جۆراوجۆره‌وه به‌شداریی له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌که‌ن ،ئامانج له‌و یاده‌دا بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی کارکردن به منداڵانه.
به‌پێی ئاماره‌كان زیاترله 218 ملیۆن منداڵ که له ته‌مه‌نی خوێندندان کاریان پێده‌کرێت .ئه‌م ژماره‌یه‌ش لایه‌نی که‌مه چونکه به مه‌زه‌نده‌ی شاره‌زایانی کار ژماره‌که له 250 ملیۆن منداڵ تێپه‌ڕده‌کات .
ئه‌و منداڵانه‌ی کارده‌که‌ن ، له بارودۆخێکی ئێجگار ناهه‌مواردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن . به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت،هه‌ژاری و خراپی باری گوزه‌رانیان هۆكاری سه‌ره‌كی كارپێكردنی مناڵانه.
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، منداڵان زیاتر له هه‌شت كاتژمێر به کرێیه‌کی که‌م كاریان پێدهكردا . ئه‌و منداڵانه ، هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن باوک و دایکه نه‌داره‌کانیانه‌وه ده‌نێردرێنه نێو بازاڕه یان ده‌فرۆشرێن، تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی جیهانی سه‌رمایه‌داری ، بانده مافیاییه‌کان ، بازرگانانی سێکس و مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ، منداڵان وه‌ک که‌ره‌سه‌ی خاوی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه به‌کارده‌هێنن و مه‌رجه‌کانی ژیانێکی کوله‌مه‌رگیی پڕاوپڕ چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.