هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ ناسراو به نه‌یشن لیگ به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رمینیای میوانی برده‌وه.
ئه‌م یاریه له‌میانی گڕوپی یه‌كه‌می ئاستی دووه‌م بوو كه به‌هۆی هێرشی سه‌ربازی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له‌و وڵاته سازنهكراو له یاریگای شاری لۆدزی وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی شه‌ستویه‌كدا، یاریزان ڕوسلان مالینۆڤسكی گۆڵێكی بۆ ئۆكراینا تۆماركرد.
پاشان یاریزان ئۆلێكساندێر كاراڤایێڤ گۆڵی دووه‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وت به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی هه‌شتاوچواریش، یاریزان ڤیتالی میكۆلێنكۆ گۆڵی سێیه‌می ئۆكراینیهكانی تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌می ئاستی دووه‌م بۆ شه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئه‌رمینیاش به سێ خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت .
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئۆكراینا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌رمینیا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.