له ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌له‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا و له یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م و ئاستی سێیه‌م هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆلێك له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی هه‌نگاریای میوانداری یه‌كسان بوون .
یاریه‌كه له شاری بۆدابێستی پایتهختو له‌سه‌ر یاریگای بۆشكاش ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی شه‌ش زۆلت ناجی به تۆمار كردنی گۆلێك هه‌نگاریای پێشخست و هانده‌رانی هێنایه جۆش و خرۆش ، به‌لام خۆشی گۆله‌كه ته‌نها سێ خوله‌كی خایاند‌و جۆناس هۆتمان له خوله‌كی نۆ ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له‌سوودی مانشافت یه‌كسان كرده‌وه .
دواتریش یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده به‌رده‌وام بوون له هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌لام هیچ گۆلێكی تر تۆمار نه‌كراو یاری به گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی پێ هات و هه‌نگاریا بووه خاوه‌نی چوار خال و له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌كه‌ی دێت و ئه‌لمانیاش له‌سێ یاری سێ یه‌كسان بوونی هه‌یه‌و خاوه‌نی سێ خاله‌و له پله‌ی سێیه‌م دێت .
له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.