لە گەڕی سێیەمی قۆناغی یەكەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە یاری لوتكەی گڕوپی سێیەمی ئاستی یەكەمدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا میوانداری هەڵبژاردەی ئیتاڵیای كرد‌و هه‌ردوو هه‌لبژارده نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن و به خالێكی یاری رازی بوون.
یاریەكه لەسه‌ر یاریگای مۆلینیو لە شاری ولڤەرهامپتۆن لە ئینگلتەرا بەڕێوەچوو و وەك بیرهێنانەوەی یاری كۆتایی جامی یۆرۆی پارساڵ بوو كە لە یاریەكەدا ئیتاڵیا بە جیاوازی لێدانی یەكلایی كەرەوە لە ئینگلتەرای بردەوەو نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا .
له‌م یاریه‌شدا یاریزانانی هه‌ردوولا به ووریایه‌وه یارییان ئه‌نجام دا‌و چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆلی تیپی به‌رامبه‌ریان تاقی كرههوه به‌لام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون یاری به‌خاوێنی و به‌بێ گۆل كۆتایی پێ هات .
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا به پێنج خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و ئینگلته‌راش تووشی دووه‌م یه‌كسان بوون هات و خاوه‌نی دوو خاله و له پله‌ی چواره‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌كه‌ی دێت .
له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئینگڵته‌را و ئیتاڵیا یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.