له‌میانی گه‌ری سێیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له‌یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م ئاستی چواره‌م هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی هۆله‌نداو پۆله‌ندا به تۆمار كردنی دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون .
یاریه‌كه له هۆله‌نداو له‌سه‌ر یاریگای فاینۆرد رۆتردام به‌رێوه چوو ، گێمی یه‌كه‌م ئاستی هه‌لبژارده‌ی پۆله‌ندا باشتر بوو توانیان به گۆلێكی یاریزان مانی كاش پێشبكه‌ون كه له خوله‌كی هه‌ژده تۆماری كرد ، له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م بیوته‌ر زیلینسكی گۆلی دووه‌می بۆ پۆله‌ندا زیاد كرد ، له خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك داڤی كلاسین گۆلێكی بۆ هۆله‌ندا تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه.
سێ خولهك دواتر دینزل دۆمفریس گۆلی دووه‌می بۆ ئاشه هه‌واییه‌كان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، له دوا خولوهكی یاریش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن یاریگا هه‌ژمار كرد ، به‌لام مه‌مفیس دیبای نه‌یتوانی گۆل تۆمار بكات و یاریش به دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی پێ هات .
به‌م ئه‌نجامه‌ش هۆله‌ندا بووه خاوه‌نی حه‌وت خال و پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی كرد‌و پۆله‌نداش خاوه‌نی چوار خاله‌و له پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی دێت .
له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هۆڵه‌ندا و پۆڵه‌ندا یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.