Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 23:25

ئاندی مۆرای گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شتوتگارت

کوردستان TV
100%


یاریزانی به‌ناوبانگی بریتانی ئاندی مۆرای گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا مۆرای پۆلێنكراوی شه‌ست و هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش دوو له‌ نیك كیریۆسی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی حه‌فتاوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 به‌م بردنه‌وه‌ش مۆرای بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دوای شه‌ش ساڵ گه‌یشته‌ یاری كۆتایی یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی پیشه‌گه‌ران له‌سه‌ر یاریگا چیمه‌نه‌كان، له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا مۆرای ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ ڕووبه‌ڕووی ماتیۆ بێرتینی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئۆسكا ئۆتی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی شه‌ستویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو بلیتێكی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت شه‌ش، حه‌وت شه‌ش بوو -
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.