Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:26

ئیدارەى بایدن هەنگاوى لێدانی سەربازی و شەڕی دیپلۆماسی له‌دژی ئێران ده‌گرێته‌ به‌ر

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی، میلیشیاکانى سەر بە ئێران هێرشەکانیان بۆ سەر بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا زیادی کردووە و ویلایەتە یەکگرتووەکانیش لە 2021ەوە بە هێز وەڵامی نەداوەتەوە. بەشێوەیەک، لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا حەوت هێرش هەبووە کە لە هەموو هێرشەکانی مانگی دوو، سێ و چوار پێکەوە زیاتر بووە. هەروەها، لە مانگی ئۆکتۆبەرى 2021 ژمارەى هێرشەکان گەیشتوونەتە 29، بەبێ بوونى وەڵامدانەوەى لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە، لەو هێرشانەشدا، هیچ سەربازێکی ئەمریکی نەکوژراوە.
لە روونکردنەوەیەکی ئەنجومەنى ئاسایشی کۆشکی سپیدا هاتووە، سەرۆکی ئەمریکا سەلامەتى کەسایەتییە ئەمریکییەکان لە دەرەوەى وڵات لە هەموو شتێکی تر زیاتر بەجدی وەردەگرێت. بۆ ئەم مەبەستەش، ئیدارەى بایدن چەندین هەنگاوى ناوە، وەک لێدانی سەربازی، شەڕی دیپلۆماسی، سزاکان و ڕێوشوێنی دیکەش بۆ پاراستنی کەسایەتییە ئەمریکییەکان و کەمکردنەوەى هەڕەشەی لێدانى زیاتر. 
بە گوێرەی روونکردنەوەکە، ئێران زۆر بە تەواوەتى تێدەگات کە ئەمریکا ئامادەیە راستەوخۆ وەڵام بداتەوە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک لە دژى کەسایەتییە ئەمریکییەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.