ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 12-6-2022 له شاری سلێمانی ، ئاژانسی مێترۆگرافی یه‌كه‌مین رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی "كامه‌ران نه‌جم" ساز ده‌كات.
سه‌رتیپ عوسمان فۆتۆگرافه‌ر ئه‌ندام له ئاژانسی مێترۆگرافی رایگه‌یاند" به مه‌به‌ستی ده‌ستگیرۆیی فۆتۆگرافه‌ران و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی پێشبڕكێی بۆ كاری فۆتۆگرافی و ده‌رخستنی توانا شاراوه‌كان زیاتر له ساڵێكه له ئاماده‌كاریداین و بانگه‌واز بۆ فۆتۆگرافه‌ر ، ڤیدیۆگرافه‌ر ، رۆژنامه‌نووسان كرا تا له ھهرشوێنێكی ئه‌م جیھانه‌ن به به‌رھه‌مه‌كانیان به‌شداری له كێبڕكێی خه‌ڵاتی كامه‌ران دا بكه‌ن ".
سه‌رتیپ عوسمان راشیگه‌یاند" خه‌ڵاته‌كان دوو جۆرن "
1- خه‌ڵاتی رۆژنامه‌وانیی كامه‌ران كه بڕی 12 ھه‌زار دۆلار ده‌به‌خشرێته رۆژنامه‌نووسێكی براوه كه له یه‌كێك له بواره‌كاندا وه‌ك پرۆژه‌ی درێژمه‌ودا كاری كردوه
2- خه‌ڵاتی یادكردنه‌وه‌ی كامه‌ران ده‌به‌خشرێته خێزانی فۆتۆگرافه‌رێك كه‌له‌كاتی كاره‌كه‌یدا بێسه‌روشوین بووه ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو وننه‌كردنی ئه‌زموون و ژیانی ئه‌و سه‌ربازه ونانه‌ی كه به زومی كامێراكانیان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و به‌ھا مرۆییه‌كانیان كردووه و ژیانیان بهخشیییهوه به پیشه‌كه‌یان".
شایانی باسه خه‌ڵاتی كامه‌ران، به‌ناوی فۆتۆگرافه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئاژانسی مێترۆگرافی" كامه‌ران نه‌جم"ه‌وه ناونراوه رۆژی 12/6/2014 كامه‌ران نه‌جمی فۆتۆگرافه‌ر كه‌هاوكات به‌رێوبه‌ری میترۆگرافیكه، وه‌كو رۆژنامه‌نووسێكی بێلایه‌ن، چووه بۆ رووماڵكردنی رووداوه‌كانی شه‌ڕی داعش و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سنوری باشوری شاری كه‌ركوك، له‌ورۆژه‌وه تاوه‌كو ئێستا چاره‌نوسی نادیاره دوای ئه‌وه‌ی به برینداری له‌مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا به‌جێما.
رێوڕه‌سمه‌كه كاتژمێر 7ی ئێواره له كافێ ولاونجی ڤۆگ ،سه‌رچنار به‌رێوه ده‌چێت،خه‌ڵاته‌كانیش له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا ھه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ به‌رهه‌مه پێشكشكراوكان كراوه .
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ ئاژانسی مێترۆگرافی یه‌كه‌مین رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی "كامه‌ران نه‌جم" ساز ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.