یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌فه‌رمی ئورێلین چوامێنی فه‌ڕه‌نسی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی مۆناكۆی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی.
ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆ ڕێككه‌وتوون بۆ گواستنه‌وه‌ی چوامێنی بۆ ڕیزی ڕیال به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز، هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ناوه‌ڕاستكاره فه‌ڕه‌نسیه‌كه پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت و دواتر به‌فه‌رمی و وه‌ك یاریزانی نوێی ڕیال مه‌درید پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌ران ده‌كرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیسپانیا بڕی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید هه‌شتا ملیۆن یۆرۆیه‌و بیست ملیۆن یۆرۆشی وه‌ك پاداشت بۆ دیاری كراوه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی ڕیال مه‌درید بوو بۆ سوود وه‌رگرتن له تواناكانی چوامێنی، به‌ڵام یاریزانه‌كه ئایندهی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌و چووه ڕیزی میرێنگی.
چوامێنی ته‌مه‌ن بیست و دوو ساڵ یه‌كێك بوو له كۆڵه‌گه سه‌ره‌كیه‌كانی هێڵی ناوه‌ڕاستی مۆناكۆ كه له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زاروبیست له یانه‌ی بۆردۆوه په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یانه‌كه كردبوو، به‌م هه‌نگاوه‌ش ڕیال مه‌درید له‌میانی ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو دووه‌م یاریزانی له دوای ئه‌نتۆنی ڕودیگێری ئه‌ڵمانی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
ڕیال مه‌درید به‌فه‌رمی ئورێلین چوامێنی فه‌ڕه‌نسی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی مۆناكۆی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.