كارگێڕی یانه‌ی پاریس سانجێرمان چاره‌نووسی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ی له ڕیزه‌كانی یه‌كلایی كرده‌وه.
له‌مباره‌وه ڕادیۆی مۆنتیكارلۆی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسانی تیپه پاریسیه‌كه به پۆچیتینۆیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌ركه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه كۆتایی هاتووه‌و هه‌تا زووه ڕیزه‌كانی تیپه‌كه‌یان به‌جێبهێڵێت.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م ڕاهێنه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه له ده‌ره‌وه‌ی قۆناغه‌كانی پڕۆژه‌ی نوێی په‌ره‌پێدانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دایه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌م دواییه لویس كامپۆس به ڕاوێژكاری وه‌رزشی نوێی پاریس سانجێرمان دیاریكرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسا، زێنه‌دین زیدان ڕاهێنه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی پۆچیتینۆ، به‌ڵام بریكاری كاره‌كانی ڕاهێنه‌ره‌كه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایا زیدان له ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی پاریس سانجێرمان نزیك بۆته‌وه .
كارگێڕی پاریس چاره‌نووسی پۆچیتینۆی ڕاهێنه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ی له ڕیزه‌كانی یه‌كلایی كرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.