مهفرهزهكانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار تۆمهتبارێکیان دهستگیركرد کەبەئۆتۆمبێل خۆی کێشابو بە سێ ئوتومبێلداو دواتر هەڵاتبوو.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرایەوە لەبونی ڕووداوێک کە تۆمەتبارێک بەئۆتۆمبێلێکی جۆری پاس خۆی کێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلی ترداو هەڵاتووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئوتومبێلەدا کە ڕووداوەکەی پێ ئەنجامدابوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا تۆمەتبار (ه ، س) کە مۆڵەتی شۆفێری نیە بەبڕیاری دادوەر بەندە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
تۆمهتبارێك دهستگیركرا كه به ئۆتۆمبێل خۆی کێشابوو بە سێ ئۆتۆمبێلدا و دواتر هەڵاتبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.