وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵی دامه‌زراندنی چه‌ندان فه‌رمانبه‌ری له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویستییان به دامه‌زراندنی 49 فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ده‌ستبه‌كاربن.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆرییانه‌شی دیاری كرد كه بۆ دامه‌زراندن پێوستی پێیانه و بریتین له ده‌رچووانی (كۆمپیوته‌ر، ئای تی، زمانی ئینگلیزی، ئامار، كارگێڕی، ژمێریاری و و یاسایی).
خاوه‌نی ئه‌م پسپۆرییانه‌ی سه‌ره‌وه له ڕێكه‌وتی 12/6/2022 تا 19/6/2022 ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن به ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه:-
https://forms.gle/53NP92t8ZjKcd8xh7
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها پێویستی به فه‌رمانبه‌ری خزمه‌تگوزاری پاككه‌ره‌وه، به‌رده‌ست و شوفێریش هه‌یه و داوكارانیش له ڕێكه‌وتی 12/6/2022 تا 19/6/2022 ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن به‌م لینكه‌ی خواره‌وه:-
https://forms.gle/DZScttyse7xrpW6h8
وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێن به‌گوێره‌ی شوێنی جوگرافی له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک داده‌مه‌زرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.