پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند، ئەمڕۆ یەکشهم بۆ بەدواداچوون بە بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو و دەرەنجامى چارەسەرییەکانى کێشە و گرفتەکانى کەم ئاوى، سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکمان کرد.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەى بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى ڕابردوو کرد، هەروەها بەدواداچوونمان بۆ کارەکانى لیژەکانى تایبەت بە چارەسەرکردنى كهمی ئاوی خواردنهوهی ماڵان له بهشێك له گهڕهكهكانی شارى ههولێر و ژوورى عەمەلیاتى پارێزگاى هەولێر کرد کە لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا چی کراوە بۆ چارەسەرکردنى کەم ئاوى و کێشە و گرفتەکانى.
ڕاشیگهیاند: تهئكیدمان لە خێڕاکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەر و نۆژەنکردنەوەى بیرەکان و دابینکردنى کارەباى بەردەوام لە ڕێگەى مولیدەى ئەهلى و کارەبایی نیشتیمانى بۆ بیرى گەڕەکان کردەوە، جەختیشمان لە بەستنەوەى سەرجەم ئەو بیرانەى کە تاوەکو ئێستا نەبەستراون لەگەڵ تۆڕى گشتى ئاو کردەوە، لەو شوێنانەى کە پێویست دەکات.
پارێزگاری ههولێر ئاماژهی بهوهش دا تهئكیدیان لەسەر بەردەوامیدان بە هەڵمەتى بڕینی سهرپێچی و زێدهڕۆییهكانی سهرتۆڕی ئاو و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن و سهرپێچی و زێدهڕۆییان کردۆتە سەر تۆڕەکانى ئاوى پاکى ماڵان کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.