ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه و چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ده‌گرێته‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانیش جه‌ختی كرده‌وه كه سبه‌ی تۆزێكی سووك له سه‌نته‌ری پارێزگاكان دروست ده‌بێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌مشه‌و یه‌كشه‌مه‌وه شه‌پۆڵێكی خۆڵبارینی مامناوه‌ند ڕوو له چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كه‌شی له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار به‌رز ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی دووشه‌م كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه ده‌گاته شاری به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری ناوه‌ڕاستی عێراق.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كاریگه‌ری شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له عێراق شه‌وی سێشه‌می داهاتوو كۆتایی دێت و نامێنێت.
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پێشبینی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی دووشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه تۆزێكی سووك له سه‌نته‌ری پارێزگاكان دروست ده‌بێت.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو: له سنوورى باشوورى پارێزگاى هەولێر لەگەڵ ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کرکووک، کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵى زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى با لە کاتەکانى ئێوارەدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.