دادگای ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بێتاوانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له دۆسییه‌ی ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه: دوای لێكۆڵینه‌وه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دادگای لاس ڤیگاس بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ده‌ستدرێژی ڕۆناڵدۆ بۆ سه‌ر كچه نمایشكاری ئه‌مه‌ریكی كاسیرین مایۆرگا ڕاگه‌یاند و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه ڕۆناڵدۆ له تۆمه‌ته‌كان بێ تاوانه.
كاسیرین مایۆرگا داوا یاساییه‌كه‌ی له ساڵی 2018 دژی ڕۆناڵدۆ تۆمار كردبوو و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه له ساڵی 2009 له یه‌كێك له هۆتێله‌كان ده‌ستدرێژی كردۆته‌سه‌ر.
دادگای لاس ڤیگاس له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆی ده‌ركه‌وت كه كاسیرین له داوا یاساییه‌كه‌دا پشتی به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نایاسایی و ساخته به‌ستووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌فه‌رمی داوا یاساییه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
دادگاكه له بڕیاره‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه ڕۆناڵدۆ به ڕه‌زامه‌ندی و به‌بێ هیچ توندوتیژییه‌ك كاری سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ كاسیرین كردووه.
میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ڕه‌نگه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا بۆ ڕۆناڵدۆ پێچه‌وانه ببێته‌وه و ئه‌مجاره ئه‌و داوای یاسایی له‌سه‌ر كاسیرین تۆمار بكات و به ناوزڕاندن و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی تۆمه‌تباری بكات و داوای قه‌ره‌بووی لێ بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.