Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 09:26

سەدر بۆ پەرلەمانتارەکانی:دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکەن

کوردستان TV
100%

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 06ـی 2022 ئەندامانی ڕەوتەکەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارێشانەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە نامەیەکدا کە ئاراستەی حەسەن عەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی سەدری کردووە ئاماژەی بەوە داوە کە خوشک و برایانی ڕەوتی سەدر نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن."

سەدر لە نامەکەدا سوپاسی نوێنەرانی کرد بۆ هەموو ئەو شتانەی لەم ماوە کورتەدا کردوویانە، هەروەها سوپاسی هاوپەیمانانیشی لە هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان کرد.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە نیشانەی قوربانیدانە لەلایەن منەوە لەپێناو ڕزگاری، سەروەری، ئاسایش، یەکڕیزی و سەقامگیری عێراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە موقتەدا سەدر پێگەیشت لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا بارودۆخی عێراق و دواپێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیان تاوتوێ کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.