Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 09:19

یونسێف: ملیۆنان منداڵی عێراقی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژارییان له‌سه‌ره‌

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (یونسێف) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ نزیكه‌ی‌ 5 ملیۆن منداڵ له‌ عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاری و ته‌ناهیدان.

یونسێف ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ به‌ په‌له‌ كار له‌سه‌ر دروستكردنی ژینه‌گه‌یه‌كی ئارام بۆ پاراستنی منداڵانی عێراق بكرێت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ململانێی سیاسی و هه‌روه‌ها ده‌رهاوێشته‌كانی په‌تای كۆڕۆنا زۆرینه‌ی منداڵانی عێراقی و به‌ ڕێژه‌ی 4.5 ملیۆن منداڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاریدان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌ ڕێژه‌ی 48.8% واته‌ له‌نێوان هه‌ر دوو منداڵێكدا منداڵێكیان كێشه‌ی وازهێنانی له‌ قوتابخانه‌ و ته‌ندروستی و گوزه‌رانی خراپی ژیان یان ته‌ناهی هه‌یه‌.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.