سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م واژووی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر 73 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فڕاكسیۆنی سه‌در كرد.
له كورته ڤیدیۆیه‌كدا كه فڕاكسیۆنی سه‌در بڵاوی كردۆته‌وه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در واژوو له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی فڕاكسیۆنه‌كه ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له نامه‌یه‌كدا داوای له حه‌سه‌ن عه‌زاری كردبوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی فڕاكسیۆنه‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
سه‌در له نامه‌كه‌دا سوپاسی سه‌رجه‌م پهلهمانتارهكانی كردبوو به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی كه له ماوه‌ی كورتی ڕابردوودا ئه‌نجامیانداوه و هه‌روه‌ها سوپاسی هاوپه‌یمانانیشی له هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمانی كردبوو.
موقته‌دا سه‌در جه‌ختی كردبووه‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی قوربانیدانه له‌پێناو ڕزگاری، سه‌روه‌ری، ئاسایش، یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە كه لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا هێزە سیاسییەکانی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و سەرکەوتوو نەبوون لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
ره‌وتی سه‌در كه وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م خاوه‌نی 73 كورسی په‌رله‌مانه، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه، هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمانی پێكهێنابوو و هه‌رسێ براوه‌كه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مان خاوه‌نی 175 كورسی په‌رله‌مانن له كۆی 329 كورسی، له‌به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕكابه‌ری تا ئێستا بووه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌ت و پەنایان بردۆته بەر پەکخستنی دانیشتنه‌كانی پەرلەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.