سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان له ماڵی هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌مانی فه‌تح ئه‌نجام دا، به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی په‌رله‌مانتارانی فڕاكسیۆنی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ گفتوگۆی ده‌رهاوێشته و پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی عێراق بووه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی په‌رله‌مانتارانی فڕاكسیۆنی سه‌در.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له نامه‌یه‌كدا داوای له حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در كردبوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی فڕاكسیۆنه‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
دوای ئه‌وه‌ش محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واژووی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نامه‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی فڕاكسیۆنی سه‌در كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.