له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی عـێراق.. بـەردەوامیی مـلملانێکـان و ئـایندەی پـرۆسـەی سـیاسـی د. رێبوار بابکـەیی ـ ئەنـدامی پەرلـەمانی کوردسـتان لە فراکسـیۆنی پ.د.ك رایگه‌یاند: پێشهاتهكی تازه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌در داوای كردبوو به‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره سه‌دریه‌كان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه ، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌یه کە بێ‌ئومێد بوونه به‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست له پڕۆسه‌ی سیاسی و فشاره بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی وا بڕوات هه‌ڵبژاردن دووباره بکرێتەوە . هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئاشكرایه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نزیك نابێته‌وه و پێك نایه‌ت .
ڕاشیگەیاند: بە كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی سه‌دری، واقیعێكی سیاسی دیكه دروست ده‌بێت كه چاوه‌ڕوانكراو نییه، ئێمه ته‌نها وه‌ك ته‌كتیك ده‌بینین.
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران د .رێبوار بابكه‌یی گوتی : ئێران كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌یه.
د . رێبوار بابكه‌یی جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه‌كانی كورد یه‌ك به‌رنامه بن بۆ پاراستنی كیانی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
لای خۆیه‌وه د. محـەمەد ئیحسـان ـ مامۆسـتای زانکـۆ سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس رایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌در یه‌كه‌م جاری نییه، به‌ڵێ ته‌كتیكه بۆ جوڵاندنی شه‌قام، هه‌روه‌ها ده‌توانیین بڵێین ، ئه‌وان نه‌هاتوون له په‌رله‌مان بكشێنه‌وه، به‌ڵام واتای ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان یه‌كگرتوون و به‌هێزن و له قسه‌ی سه‌در ده‌رناچن ، هه‌روه‌ها گوتارێكه به‌وه‌ی ئێمه‌ش ده‌توانیین پرۆسه‌ی سیاسی پەک بخه‌ین، به‌وه‌ش عێراق به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌بات ، لایان گرنگ نییه خزمه‌تی هاووڵاتییانی عێراقی بكه‌ن . تاوەکو ئێستا هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان نه‌دی بۆ ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان و پارته‌كان لێك نزیك بكاته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌لاوه بنێن . ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن و خه‌م بۆ دروستبوونی حكوومه‌ت نه‌خۆن ، ته‌نیا مانای ئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌كانی پارته سیاسییه‌كانی عێراق عاشقی سیاسه‌تن نه‌ك سیاسه‌تمه‌دارن .
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان گوتی : مووشه‌كبارانی هه‌ولێر زیاتر گوشارێكی سیاسییه بۆ ئه‌وه‌ی كورد ناچار بكرێت گوێ له ئێران بگرێت، به‌ڵام هیچ كاتێك سه‌رۆك بارزانی چۆكی بۆ كه‌س دانه‌نواندووه .
د . محه‌مه‌د ئیحسان رایگه‌یاند : پێویسته ، ته‌واوی كێشه‌كان له گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه ، كیشه‌ی بودجه و پێشمه‌رگه و رێككه‌وتنی شه‌نگال و ماده‌ی 140 و چه‌ندین پرسی دیكه .حووكمرانی واتا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسادا پرسی نه‌وت و گاز له گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.