سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به واژووكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی فڕاكسیۆنی سه‌در تویتێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌نگاوه‌یان له‌سه‌ر خواستنی موقته‌دا سه‌در په‌سند كردووه.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "له‌سه‌ر خواستی موقته‌دا سه‌در، به نابه‌دڵی داوای خوشك و برایانی ئه‌ندامانی فڕاكسیۆنی سه‌درمان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق قبووڵ كرد".
ڕاشیگه‌یاند "هه‌وڵێكی زۆرمان دا بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌م هه‌نگاوه‌ی، به‌ڵام ئه‌و پێی باش بوو ببێته قوربانی نه‌ك هۆكارێك بۆ په‌كخستن، له‌پێناو گه‌ل و نیشتمان".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێداگیره له‌م بڕیاره‌ی و پاشگه‌ز نابێته‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له نامه‌یه‌كدا داوای له حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در كرد نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی فڕاكسیۆنه‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
دوای ئه‌وه‌ش محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واژووی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نامه‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی فڕاكسیۆنی سه‌در كرد كه ژماره‌یان 73 په‌رله‌مانتاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.