سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هه‌موولایه‌ك كرد به گوتار و كردار پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له نامه‌یه‌كدا داوای له حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در كرد نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر 73 ئه‌ندامی فڕاكسیۆنه‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
دوای ئه‌وه‌ش محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واژووی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی فڕاكسیۆنی سه‌در كرد.
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م خوشك و برایانی فڕاكسیۆنی سه‌در سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێشكه‌شتان كردووه و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له داهاتوودا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له‌پێناو عێراق و گه‌له‌كه‌ی. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان بۆ هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ هه‌ر ئه‌ركێك كه پێیان بسپێرن.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌مه‌وێ سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی نوێنه‌ره پاڵه‌وانه ژن و پیاوه‌كانی فڕاكسیۆنی سه‌در بكه‌م كه به باشترین شێوه و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاره‌تی و دیسپلینه‌وه یارمه‌تیده‌ر بوون.
حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لێره‌وه داوا له هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م كه به گوتار و كردار پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.