Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 07:32

کاندیدی سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

کاندیدی ڕەوتی سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی لیستی سەدر لەسەر ڕاسپاردەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕاگەیاند.

محەمەد جەعفەر سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند: من کاندیدبوونی سەدرم قەبووڵ کرد، وەک پشتگیرییەک لە پڕۆژەی چاکسازییە نیشتمانییەکەی.

ڕاشیگەیاند: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە داوای لێبووردن بکەم و کشانەوەی خۆم لە کاندیدکردنم بۆ ئەو پۆستە ڕابگەیەنم.

ئەو کاندیدەی پێشووی سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەش دا کە سوپاس بۆ سەدر و هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان بۆ متمانەبەخشینیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوێنێ یەکشەممە 12ـی 06ـی 2022 ئەندامانی ڕەوتەکەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارێشانەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای پێشکەشکردنیشی دەستلەکارکێشانەوەکان قەبووڵ کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.