Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 07:26

گوژمەیەک بۆ شەش پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە دەوروبەری هەولێر تەرخان كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، گوژمەیەک بۆ شەش پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە دەوروبەری هەولێر تەرخان کرا.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە دەوروبەری پارێزگەی هەولێر، وەزارەتەکە ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی شەش پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچكە و گوندەكانی دەوروبەری هەولێر دەربڕی.

ئەوەشی خستەڕوو کە گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ـی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێرە بۆ جێبەجێكردنی ئەم شەش پرۆژەیەی خوارەوە خەرج دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو پڕۆژانە پێکهاتوون لەم پڕۆژانەی خوارەوە:-

یەكەم- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی كەوەرتیان، بەشی خواروو، ناحییەی هیران.

دووەم- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی خدرجیجە لە ناحییەی دیبەگە.

سێیەم- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی ئازادی لە كۆمەڵگەی شاخۆڵان، لە مەلائۆمەر.

چوارەم- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی دۆری لە هیران.

پێنجەم- پڕۆژەی كۆمەڵگەی شاخۆڵان، فەرمانگەی مەلا ئۆمەران.

شەشەم- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی كۆلەكا، پیران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.