سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022 سەبارەت بە بڕیارەکەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر و دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرانیان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێز لە بڕیارەکەی سەدر دەگرن.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی "ڕێز لە بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەگرین."
هەروەها لە درێژەی پەیامەکەی نووسیویەتی "چاودێری بەرەپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین."
ئەمەش لە کاتێکدایە کە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوێنێ یەکشەممە 12ـی 06ـی 2022 ئەندامانی ڕەوتەکەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارێشانەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای پێشکەشکردنیشی دەستلەکارکێشانەوەکان قەبووڵ کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.