بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە ئەمڕۆ دووشەممە زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا گەشتیارانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و ئاستی بینین بۆ 400 مەتر دابەزیوە، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.
باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا دیار نییە، کەی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەست پێ دەکەنەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، ھەر کاتێک رەوشی کەشوھەوا ئاسایی بووەوە، دووبارە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، دەست پێ دەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.