Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 07:28

زیاتر لە ملیارێك و 670 ملیۆن دینار بۆ 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج كرا

کوردستان TV
100%


ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانكردنی گوژمەی یەك ملیار و 670 ملیۆن و 210 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان پێكهاتوون لە قیڕتاوكردن، كاشیكردنی كۆڵان، نۆژەنكردنەوەی شۆستە، قەشتەكردن و قیڕتاوكردنی شەقامی جووتساید، داڕشتنی كۆنكرێت بۆ شەقامەكان و ڕاخستنی چینی ستابلایزەر، كڕینی پێداویستی بۆ پارك و باخچەكانی شاری هەولێر لەگەڵ چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری.
جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە كاریگەری زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شاری هەولێر دەبێت، هەروەها ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لە سەنتەری شاری هەولێردا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.