کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022 و سبەی سێشەممە 14ـی 06ـی 2022 ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە داوە کە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا کەشوهەوای ئەمڕۆی خستەڕوو و ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، هەندێ کات لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەباران کەمی پچرپچر زیاتر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم لە کاتەکانی نیوەرۆدا کەمێک چاڵاکتر دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئاراستەی با لە باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین / 7 - 9 کیلۆمەتر دەبێت، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باکور( شاخاوییەکان) بە ڕێژەیەکی بەرچاو (3-4) پلە وە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم بەرێژەیەکی کەمتر (1-2) پلە نزم دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشناسی کەشوهەوای سبەی سێشەممەشی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، سەبارەت بە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت 10-20 کیلۆمەتر دەبێت، ئاراستەی با لە باکورى خۆرئاوا و مەودای بینین 8-10 کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی سێشەممە بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر : 36
سلێمانی : 36
دهۆک : 34
کەرکووک : 38
هەڵەبجە : 37
سۆران : 35
ڕاپەرین : 35
گەرمیان : 38
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.