له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری چواره‌می قۆناغی گرووپه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، له‌یاریه‌كی كۆمه‌له‌ی دووه‌می ئاستی یه‌كه‌م، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و چیك رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه.
یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسپانیا ته‌واو بوو، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه ئیسپانیا باشتربوو، له‌خوله‌كی بیست و چوار كارلۆس سۆله‌ر باراگا گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ئیسپانیا تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م ئیسپانیا به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی ئیسپانیا به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وله‌كانیان تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج بابلۆ سارابیا گۆلی دووه‌می بۆ ئیسپانیا تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی ئیسپانیا ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاله‌كانی ئیسپانیا له‌پێشه‌نگی كۆمه‌له‌ی دووه‌م بووه هه‌شت خاڵ و پورتوگالیش به‌حه‌وت خاڵ له‌پله‌ی دووه‌م دێت، چیكیش چوار خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی سێیه‌مه.
له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر چیك تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.