له كۆمه‌له‌ی دووه‌می ئاستی یه‌كه‌م له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌لبژارده‌ی سویسرا له‌سه‌ر یاریگای خۆی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، سویسرا به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌هه‌لبژارده‌ی پورتوگالی برده‌وه.
تاكه گۆلی یاریه‌كه له‌خوله‌كی یه‌كه‌می یاریه‌كه له‌رێی یاریزان هاریس سیڤیرۆڤیچ تۆماركرا، به‌درێژایی ماوه‌ی هه‌ردوو گیم یاریزانانی پورتوگال زۆر هه‌ولیاندا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرن، به‌ڵام هه‌وله‌كانیان بێ ئاكام بوو.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لبژارده‌ی سویسرا ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه پورتوگال پێشه‌نگی ئه‌م كۆمه‌له‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسپانیا له‌ده‌ستدا، له‌به‌رامبه‌ردا سویسرا له‌خانه‌ی كۆتایی دێت و یه‌كه‌م سێ خالی كۆكرده‌وه.
له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا سویسرا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پورتوگال تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.