له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری چواره‌می ركابه‌ریه‌كانی ئاستی دووه‌می نهیشتن لیگ، له‌یاریه‌كی كۆمه‌له‌ی چواره‌م هه‌لبژارده‌ی نه‌رویژ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سوید تۆماركرد.
له‌گیمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی ده ئیرلیك هالاند گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ نه‌رویژ تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م میواندار به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م سوید زۆر هه‌ولیدا بگه‌رێته‌وه كه‌شی ركابه‌ری، به‌ڵام له‌خوله‌كی په‌نجاو چوار نه‌رویژ لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، هالاندی ئه‌ستێره سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی دووه‌می تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا له‌خوله‌كی شه‌ست و دوو سوید له‌رێی یاریزان ئیم‌یل فرسبیرگ گۆلێكی تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا نه‌رویژ له‌خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت به‌واژووی ئه‌لیكسه‌نده‌ر سۆرلۆس گۆلی سێیه‌می تۆماركرد، یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایی بوو، له‌كۆتا خولهك سوید له‌رێی یاریزان ڤیكتۆر گیۆكیرس گۆلێكی دیكه‌ی تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌رویژ ته‌واو بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.