بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند کە 5 کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کردووە، بەهۆی قەدەخەبوونی ڕاوکردنی ماسی لەم وەرزەدا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین تایبەت بە وەرزی قەدەخەکردنی ڕاوی ماسی، مەفرەزەيەكى بنكەى پۆليسى دارستان وژينگەى ژاراوە بە ھاوكارى بەشى پۆليسى دارستان و ژينگەى پشدەر دەرچوونێكيان بۆ سنورى کێلەسپیان و برايماوا و سندۆڵان ئەنجام دا.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئەنجامى گەڕان و پشكنينى ئەم ناوچەيە توانيان 5 ڕاوچى دەستگير بكەن بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسى، هەروەها دەستیان بەسەر 5 تۆڕ و 9 تۆڕى ساچمەدا گرت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە و ڕادەستی دادگە کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.