Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:39

دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%


دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسمانی-بۆشایی ئاسمانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران گیانیان لەدەست دا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی پارێزگای مەرکەزی لە سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە سەرباز لە هێزەکانی ئاسمانی-بۆشایی ئاسمانی عەلی کەمانی و کارمەندی مەدەنی محەمەد عەبدوس گیانیان لەدەست داوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە کەمانی لە کاتی رووداوی هاتوچۆ لە قەزای خومەین لە پارێزگای مەرکەزی گیانی لەدەست داوە، بەڵام زانیاری نەدراوە لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی عەبدوس لە پارێزگای سمنان.

بەم دوایانە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە ئێران بۆسەیان بۆ دادەنرێتەوە و دەکەونە بەر هێرشی چەکداری. تاران، ئیسرائیل بە دانانی ئەو بۆسانە لەقەڵەم دەدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.