بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار بۆ دەربەندیخان 60 ملیار دیناری تەرخانکردووە، کە گرنگیەکی زۆری بۆ گەرمیان و سلێمانی بە گشتی دەبێت و پڕۆژەیەکی ستراتیژییە، بەھۆی نەبوونی بوودجەش پڕۆژەکە وەستابوو بەڵام ئێستا بە تەرخانکردنی ئەو بوودجەیە تەواو دەکرێت.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگرین عەبدوڵڵا، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی ئێمەی کرد و بڕیارێکی گرنگیدا ئەویش بەتەرخانکردنی 60 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار بۆ دەربەندیخان کە 60%ی تەواو بووە و ئەو ڕێگایە گەرمیان بە سلێمانی و دەورووبەری دەبەستێتەوە، کە درێژی ڕێگاکە 41 کم دەبێت.
ئاگرین عەبدوڵڵا دهشڵێت: پرۆژەکە ستراتیژییە کە بە سەرمایەی 137 ملیار دینار دروستدەکرێت، بەڵام ماوەیەکە بەھۆی نەبوونی بوودجە راگیرابوو، ئێستا جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە و تەواو دەکرێت، کە خزمەتێکی باشی ناوچەکە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.