فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی راگەیاند.
کارگێڕیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا، گەشتیارانی ئاگادارکردووەتەوە کە رەوشی کەشوھەوا ئاسایی بووەتەوە، هەروەها گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، دەستیان پێ کردووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە ئەمڕۆ زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، کەمبووەتەوە و ئاستی بینینیش گەیشتووەتە 700 مەتر.
ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتەوە کە بەھۆیەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.