زۆرێك له هاوڵاتیان به‌ده‌ست نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر ده‌ناڵێن له‌م روانگه‌وه ( دكتۆر عارف گۆران) پسپۆری ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی ھه‌ناو له له‌نده‌ن خواردنه‌وه‌ی ئهلكھۆل به ھۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ ھه‌وكردنی جگه‌ره دانهێت و بۆی هه‌یه له ماوه‌یه‌كی درێژدا ببێته بهریشاڵبونو په‌ككه‌وتنی جگه‌ر.
( دكتۆر عارف گۆران) ئه‌و حاڵه‌ته‌ی چه‌وری جگه‌ره، كه په‌یوه‌ندی بهئهلكھۆلهوه نیه له چه‌ند خاڵێك ده‌ست نیشان ده‌كات: ( Non-Alcoholic Fatty Liver Disease ).
1- له‌دۆخی ئاسایی‌دا، بڕێكی زۆر كه‌م، یاخود چه‌وری له جگه‌ر نابینرێت، ھه‌ندێك كه‌س چه‌وری زێده‌ی له جگه‌ردا كۆده‌بێته‌وه، كه لای خه‌لك به چه‌وری جگه‌ر ده‌ناسرێت . ھه‌ر كاتێك 5—10% له كێشی جگه‌ر بوو به چه‌وری ، ئه‌و كاته به حاله‌تی چه‌وری جگه‌ر ده‌ناسرێت.
2- له‌به‌شێكی زۆری وولاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا نزیكه‌ی 25% ی دانیشتوان حاله‌تی چه‌وری جگه‌ریان ھه‌یه. به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه ئاگادارنین، كه ئه‌و چه‌وریه‌یان ھه‌یه.
3- چه‌وری جگه‌ر لای زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ھیچ نیشانه‌یه‌ك درووست ناكات و زۆربه‌ی حاله‌ته‌كان به ڕێكه‌وت له رێگای پشكنینی خوێن یاخود سۆنار، كه بۆ مه‌به‌ستی نه‌خۆشیه‌كی تر بۆ كه‌سه‌كه ده‌كرێت ، به‌دیار ده‌كه‌وێت.
4-به‌شێكی كه‌م له‌و نه‌خۆشانه‌ی چه‌وری جگه‌ریان ھه‌یه تووشی ھه‌وكردنی جگه‌ر ده‌بن، له‌و كاتانه‌دا له پشكنینی خوێندا ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و بۆی ھه‌یه وا له‌نه‌خۆشه‌كه بكات ھه‌ست به ماندووبون و سك ئێشه بكات.
5- به‌شێكی زۆر كه‌م له‌و نه‌خۆشانه‌ی، كه به‌شێوه‌یه‌كی توند تووشی ھه‌وكردنی جگه‌ر ده‌بن ، بۆی هه‌یه له‌ماوه‌یه‌كی درێژدا دووچاری ریشالبوونی جگه‌ر ببن، كه ئه‌مه‌ش حاله‌تێكی ترسناكه‌و ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت بۆی ھه‌یه ببێته په‌ككه‌وتنی جگه‌ر، له‌و حاله‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك نیشانه له‌نه‌خۆشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت له‌نزیكه‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆر چاره‌سه‌ری وه‌ربگرێت.
6- چه‌وری جگه‌ر زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی، كه كێشیان زیاده یان قه‌له‌ون، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی ورگیان گه‌وره‌یه به‌دیارده‌كه‌وێت . ھه‌روه‌ھا ھه‌ندێك نه‌خۆشی تر هه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌وری جگه‌ر زیاد ده‌كات، وه‌ك نه‌خۆشی شه‌كره‌و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چه‌وری خوێنیان به‌رزه ، به تایبه‌ت چه‌وری سیانه (Triglycerides).
7- ھه‌وكردنی جگه‌ر به‌ھۆی چه‌وری جگه‌ر زیاتر له‌و كه‌سانه به‌دیارده‌كه‌وێت، كه له‌نێوان ته‌مه‌نی 40—60 سالیدان، هاوكات ئه‌و منداڵانه‌ش، كه كێشیان زیاده‌و قه‌ڵه‌ون ئه‌گه‌ری تووش بوون به چه‌وری جگه‌ریان هه‌یه.
8- تێبینی كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و به شێوه‌یه‌كی خێرا كێشیان داده‌به‌زێنن، ئه‌گه‌ری تووش بوون به چه‌وری جگه‌ریان هه‌یه.
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی چه‌وری جگه‌ر( دكتۆر عارف گۆران) ده‌ڵێت"
- چاره‌سه‌ری چه‌وری جگه‌ر په‌یوه‌سته به‌گۆڕانكاری له‌ژیانی نه‌خۆش. نه‌خۆش ده‌بێت له‌پاڵ وه‌رزش، په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكی خواردنی ته‌ندرووست بكات، ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره به‌تایبه‌ت ورگیان هه‌یه، ده‌بێت ھه‌وڵ بده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست كێشیان دابه‌زێنن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌فته‌یه‌كدا له‌نیو بۆ یه‌ك كیلۆ زیاتر نه‌بێت. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان ھه‌یه، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی باش شه‌كره‌كه‌یان كۆنتڕۆل بكرێت، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چه‌وری خوێنیان به‌رزه بۆی ھه‌یه پێویستیان به‌ده‌رمان بێت بۆ دابه‌زاندنی چه‌وری سیانه، له‌زۆربه‌ی ھه‌ره زۆری حالهتهكاندا دوای په‌یڕه‌وكردنی رژێمێكێ خواردنی ته‌ندرووست و دابه‌زاندنی كێش، چه‌وری جگه‌رو مه‌ترسیه‌كانی نامێنێت".
له كۆتاییدا( دكتۆر عارف گۆران) ده‌ڵێت" تا ئێستا ده‌رمانێكی دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ری چه‌وری جگه‌ر نیه، به‌ڵام ده‌كرێت جۆرێك له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ نه‌خۆشی شه‌كره به‌كارده‌هێنرێت، بۆ به‌شێك له‌و نه‌خۆشانه‌ش به‌كاربهێنرێت، كه تووشی هه‌وكردنی جگه‌ر بووینه، دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆر‌دا بێت ".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.