دەستەی وەبەرهێنانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022، هەلی دامەزراندن بۆ 28 کەس ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ڕایگەیاند: هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ 28 فەرمانبەر بۆ پسپۆڕی جیاجیا دەخرێتەڕوو.
سەبارەت بە پسپۆڕییەکان ئەوەی خستەڕوو کە یاسایی، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری تەلارسازی، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئابووری، ئامار و ژمێریاری، ڕووپێو، کارگێڕی و تایپ، دەرچووی ئامادەیی و دەرچووی سەرەتایی و ناوەندی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لینکێکی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین داناوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.