ئه‌مڕۆ 13ی حوزه‌یرانی 2022 به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، و به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕەسمەکەدا، فەریق روکن عیسا عەزیز لە جێگای فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د دەست به‌كاربوو، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه وتەیەکی پێشكه‌ش كرد، تێیدا گۆڕانكاریەکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی، وه‌ك بنەمایەکی گرنگی چاکسازی سه‌ربازی پێناسە کرد، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆڵی فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د و فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ری کرد، کە ماوەیەکە له پۆستەکانیاندا خزمەتی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، .
هەر لە وتەکەیدا، وه‌زیری پێشمەرگە بەخێرهاتنی فه‌ریق روكن عیسا عەزیزی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ پشتگیری و پشتیوانی کردنی سەرۆکی ئەرکانی نوێ، داوای له هه‌موو فه‌رمانده‌كانیش كرد، كه پشتگیری و هاوكاری ته‌واوی هه‌ردوو پۆستی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و ئه‌مینداریه‌تی گشتی بن.
دواتر، مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیوا روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر ره‌شید جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌ی میره خوێندرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.