پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022 دوو کەسیان بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودانی ئافرەتان دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (خ. ع. ر) و (ط. ع. ع) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان دەستگیر کرد.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.