به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به "به‌ده‌ل حه‌ج" بڵاوكرده‌وه.
له ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه، ئاگاداری هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نه‌كه‌ونه داوی به‌دل حه‌ج واته حه‌جكردن له جیاتی كه‌سێك له سعوودیه زۆر ئه‌سته‌مه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كاتێكدا ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ردوام ئه‌وه‌مان دووپات كردووته‌وه كه به‌ده‌ل حه‌ج نه‌ك ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان بگره له سعوودیه‌یش بۆ ئه‌مساڵ، زۆر ئه‌سته‌مه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، له پێناو پارێزگاریكردن له به‌هه‌ده‌ر چوونی پاره‌ی هاووڵاتیان، ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به هیچ شێوه‌ك نابێت ریكلام بۆ به‌ده‌ل حه‌ج بكرێن به پێچه‌وانه‌وه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه رێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه به‌ر .
له‌كۆتاییدا راگه‌یاندراوه، هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ی كه پاره‌یان بۆ به‌ده‌ل حه‌ج له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه پاره‌كانیان بۆ بگڕێننه‌وه و به پێچه‌وانه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رێكاریی یاسایی‌ی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر و ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه ئه‌مساڵیش ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه له‌كاتی ئاشكرابوونی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ریان له پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه دوور ده‌خرێنه‌وه.
ئاگادارییه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.