رۆژی سی حوزه‌یرانی داهاتوو گرێبه‌ستی مارسیلۆی به‌ریگریكاری به‌رازیڵی له‌گه‌ل یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌كۆتادێت.
له‌مباریه‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بلاویكرده‌وه، دوای پانزه ساڵ یاریكردن له‌ریزی یانه‌ی شاهانه، دواجار مارسیلۆ له‌یانه‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی مێرنگی هاتووه، وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م یاریزانه به‌ئاماده‌بوونی فلۆرینتۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید مه‌راسیمێكی مالئاوایی له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌تی ئه‌م یاریزانه ئه‌نجام ده‌درێت.
مارسیلۆ به‌یه‌كێك لە دڵسۆزترین و کۆنترین یاریزانەکانی یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ئێستادا ده‌ده‌نرێت كه له‌ساڵی دوو هه‌زار و حه‌وت له‌یانه‌ی فلۆمێنیسی بەرازیلیەوە به‌پێی گرێبه‌ستێك پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مه‌درید كرد.
له‌ماوه‌ی ئه‌م پانزه ساڵه‌دا ئه‌م یاریزانه رۆلێكی گرنگی هه‌بوو له‌پێكهاته‌ی یانه‌كه، مارسیلۆ توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه براوه‌ی بیست و پێنج نازناو بن له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه جیاجیاكان له‌سه‌ر ئاستی ئیسپانیا و ئه‌وروپا و جیهان، هه‌روه‌ها مارسیلۆ یه‌كه‌مین یاریزانه لەمێژووی یانەکەدا ئەو ژمارە ده‌ستكه‌وته له‌گه‌ل یانه‌كه تۆماربکات.
دوای 15 ساڵ یاریكردن له‌ریزی یانه‌ی شاهانه‌دا گرێبه‌ستی مارسیلۆ له‌گه‌ل یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌كۆتادێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.