سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا به‌فه‌رمی بژارده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان باس نه‌كراوه.
ئه‌م وته‌یه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هات له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم ئهلدهغمی له شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن.
حه‌لبووسی ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بژارده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و هه‌ڵبژاردنی ڕابردووش هه‌ر پێشوه‌خته بوو و په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنرابووه‌وه، به‌ڵام له كاتی ئێستادا بژارده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس نه‌كراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌وڵێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌یه كه هێزه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی به‌رهه‌م و ئه‌داكه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرن، بێگومان له‌لایه‌ن خه‌ڵكیشه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی فراكسیۆنی سه‌در، گوتی: بێگومان كاریگه‌ری سیاسی ده‌بێت، چونكه ئه‌وان خاوه‌ن زۆرترین ئه‌نجامن له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا، به‌دڵنیایشه‌وه بوونی فراكسیۆنی سه‌در له پڕۆسه‌ی سیاسی گرینگه.
جێی باسه دوێنێ یه‌كشه‌م ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌در له‌سه‌ر فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد و محه‌مه‌د حه‌لبووسیش واژووی له‌سه‌ر نامه‌ی هه‌ر 73 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.