ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای دووه‌م شای ئوردن كۆبووه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئوردن ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌لبووسی چاوی كه‌وت به شا عه‌بدوڵای دووه‌م شای ئوردن به ئاماده‌بوونی شازاده حوسێن كوڕی عه‌بدوڵای دووه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات، فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی برا كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.