ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خانكێ له سنووری پارێزگای دهۆك كرایه ناحییه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ دووشەم بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خانکێ سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحییە.
ڕاشیگه‌یاند: لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی به ناحییهكردنی خانكێ، ڕێکاری کاڕگێری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م بڕیاره لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانه بۆ بە ناحییەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو کارئاسانی بۆ کاروباری ھاووڵاتییان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان.
لای خۆشییه‌وه د. عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی بڕیاره‌كه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی خانكێ كرد و هیوای خواست بڕیاره‌كه ببێته هۆكاری به‌ره‌وپێشچوونی ده‌ڤه‌ره‌كه و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.