بۆ گرینگیدانی زیاتر به كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی كرد به كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی هه‌ر یه‌ك له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی سۆران و زاخۆ و ڕاپه‌ڕین.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بۆ زیاتر گرینگی‌دان بە کەرتی کشتوکاڵ، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوكاڵ لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ و ڕاپەرین لەسەر میلاکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکرێنەوە.
ڕاشیگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوكاڵی سۆران و زاخۆ و ڕاپەرین لەسەر میلاکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ده‌بێت.
فه‌رمانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌م هه‌نگاوه لە چوارچێوەی گرینگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانه بە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو به لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتیی ھاووڵاتییان و ئاسانکاری و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی ھاووڵاتییان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوای په‌سندكردنی بڕیاره‌كه لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە ئێستادا سێ بەرێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ و ڕاپه‌ڕین دەستبەکار دەبن بە مەبەستی پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری، هاوتەریبی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان .
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ هه‌روه‌ها پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی بەرێوەبەرانی گشتی و جوتیاران و خەڵکی ئه‌و ناوچانه كرد و هەموو پاڵپشتی و هاوکاری و هەماهەنگییه‌كی خۆی بۆیان دووپات كرده‌وه بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکانی خزمەتکردنی سێکتەری کشتوکاڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.