سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م توێتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه به نیگه‌رانییه‌وه له دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ڕوانێت و داواشی له لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرد یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "به نیگه‌رانییه‌وه له دوا پێشهاته سیاسییه‌کانی عیراق ده‌ڕوانین".
ڕاشیگه‌یاند "هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییه‌ک نه‌یه‌ته ئاراوه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عیراقییه‌کان بکات".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داواشی له هه‌موو لایه‌نه کوردستانییه‌کان كرد یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بن.
جێی باسه دۆخی سیاسی و ئه‌منی ئێستای عێراق دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی فڕاكسیۆنی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئارام و سه‌قامگیر نییه و هه‌ندێ لایه‌ن پێیانوایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.