وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕاگهیهنراوێكی سهبارهت به بانگهێشتكردنی ئهو كۆمپانیایانهی له ههرێمی كوردستان كار دهكهن لهلایهن دادگای كهرخ بڵاو كردهوه ئاماژهی بهوهدا كه ئهمه دوایین زنجیره ڕێوشوێنی نایاساییه كه لهلایهن وهزیری نهوتی حكوومهتی كاربهڕێكهرهوه له بهغدا گیراوهتهبهر.
وهزارهتی سامانه سروشتییهكان ڕایگهیاند: ڕۆژی 19ی ئایاری 2022 و لە سەر داوای وەزیری نەوتی عێراق، دادگای بازرگانی (الکرخ) لە بەغدا، ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە لەچوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن بانگ کرد (استدعاء)، لەوانەش کۆمپانیای DNO، وێسترن زاگروس، HKN، شاماران، گەنەڵ ئێنێرجی، ئاداکس و گۆلف کیستۆن، کە گرێبەستەکانیان بە پێی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2007ی نەوت و گازی کوردستان واژوو کراوە و ئەو یاسایەش بە پێی ماددەکانی دەستووری عێراقی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان دەرچوێنراوە.
ڕاشیگهیاند: بانگکردنی دادگای (الکرخ) دوایین زنجیرە ڕێوشوێنی نایاساییە کە لەلایەن وەزیری نەوتی حکوومەتی کاربەڕێکەرەوە لە بەغدا گیراوەتەبەر و وادیارە ئەو کارە نایاساییانەش لەسەر بنەمای بڕیارێکی دادگایەکی بەغدایە کە خۆی بە "دادگای باڵای فیدراڵی" ناو دەبات. ئەو بەناو "دادگای باڵای فیدراڵی"یە، لە 15ی شوباتی 2022 و بە پاڵنەرێکی سیاسی بۆچوونێکی دەرکرد کە مەبەست لێی پووچەڵکردنەوەی یاسای نەوت و گازی ساڵی 2007ی کوردستان بووە کە هیچ دادگایەک لە بەغدا دەسەڵاتی ئەوەی نییە بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات.
ههروهها ڕایگهیاند: ڕۆژی 28ی شوباتی 2022، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دەسەڵاتی یاسادانان و سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و بڕیاری 15ی شوباتیان ڕەت كردەوە.
ئاماژهی بهوهش دا: ڕۆژی 4ی حوزەیرانی 2022، ئەنجوومەنی دادوەری کە باڵاترین دامەزراوەی دادوەرییە لە هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا پشتگیری لە ڕەوایەتی یاسای نەوت و غازی ساڵی 2007 كرد و ڕایگهیاند، بە پێی ماددهی 92 / بڕگەی دووەم لە دهستووری عێراقی فیدراڵ، پێویستە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق یاسایهك بۆ دامهزراندنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دهربكات، بەڵام تا ئێستا هیچ یاسایەکی لەو جۆرە دەرنەچووە، بۆیە "دادگای باڵای فیدراڵی" بە پێی دەستوور دانەمەزراوە، کەواتە هیچ دەسەڵاتێکی دەستووری نییە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، و یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانیش بە تەواوی بە بەرکاری دەمێنێتەوە.
وهزارهتی سامانه سروشتییهكان جهختیشی كردهوه: لە 2ی حوزەیرانی 2022، حكوومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵایەکی یاسایى لە دادگاى لێکۆڵینەوەى هەولێر لە دژی بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی نەوتی حکوومەتی فیدراڵی تۆمار كرد، بەهۆی خراپبەكارهێنانی دەسەڵات و پێگەی خۆی ئەویش لە ڕێگەی ترساندن و هەراسانكردنی ئەو کۆمپانیانەی كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن. بە بۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بە ناردنی نامەی ئەلیکترۆنی و نامە، مەبەستی ترساندنی و دەستوەردان لە مافی ئەو کۆمپانیایانە بووە لە گرێبەستەکانیان لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ههروهها ڕایگهیاند: لە 5ی حوزەیرانی 2022، دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بڕیاری دا كە ئەو داوایانەى لە دادگای بازرگانی (الکرخ) لە دژی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان تۆمار كراون، دەبێت بهێنرێنە دادگای لێکۆڵینەوەى هەولێر، بۆ ئەوەی وەك بەڵگە بۆ ئەو سكاڵا تاوانكارییە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت. هەروەها دادگای لێکۆڵینەوەى هەولێر بڕیاری دا هەر داوایەكی یاسایی لە دادگای (الکرخ) کە بۆ ئەو مەبەستە تۆمارکراوە دوا بخرێت، ئەوەش بە پێى یاسای بنەماکانى دادگایى کردنى سزایى ژمارە (23ی ساڵی 1979) عێراقی، بۆیە دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق کارەکانی دادگای مەدەنی ڕابگرێت تاوەکو ڕێکارەکانی دادگای لێکۆڵینەوە تەواو دەبێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت. تەنانەت لە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بە پشتبەستن بە ماددەی (38) لە یاسای دادبینى شارستانى عێراقى ژمارە (83ی ساڵی 1969) و بە پێی تایبەتمەدێتى شوێن (اختصاص مکانی)، دەبێت ئەم داوایانە لە دادگا شارستانییەکانى هەرێمى کوردستان دادبینى بۆ بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت، چونکە کۆمپانیا داوا لێکراوەکان هەر هەموویان لە کوردستان تومار کراون و لە کوردستان کار دەکەن.
وهزارهتهكه له كۆتایی ڕاگهیهنراوهكهدا ئاماژهی دا: هەروەها لە 5ی حوزەیرانی 2022، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داوایەکی مەدەنی لەسەر وەزیری نەوتی حکوومەتی فیدراڵ تۆمار كرد. بە بۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی بڕگەکانی یاسای مەدەنی عێراقی، وەزیری نەوتی حکوومەتی فیدراڵ بەرپرسیارە لە ناردنی نامەی ئەلیکترۆنی و نامە بۆ کۆمپانیاکان کە مەبەست لێی ترساندن و دەستوەردان بووە لە مافی کۆمپانیاکان لەو گرێبەستانەی کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.